شاندەکانی ئۆکراینا و ئەمریکا کۆدەبنەوە
هەوڵە دیپلۆماتییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی رووسیا-ئۆکراینا بەردەوامە و شاندەکانی ئۆکراینا و ئەمریکا بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی ئاشتی کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبنەوە.
ڤلادمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕاگەیاند، بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی کۆتایی هێنان بە شەڕ شاندەکانی ئەمریکا و ئۆکراینا کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبنەوە.
زێلێنسکی وتی، "تیمەکەمان لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا لەم کۆتایی هەفتەیەدا کۆدەبنەوە بۆ بەردەوامبوون لە تاوتوێکردنی ئەو کێشانەی کە لە دانوستانەکانی جنێڤەوە سەرهەڵدەدەن و ئەو هەنگاوانەی کە لە ئاشتی و گەرەنتی ئاسایش نزیکمان دەکەنەوە. کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندەکاندا ئەنجام دەدرێت. شاندی ئۆکرانیا ئامادەکارییەکی باشیان دەبێت و سەرنجیان لەسەر کاری مانادار دەبێت."
زێلێنسکی زانیاری لەبارەی ئەوەی کە کۆبوونەوەی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە کوێ بەڕێوەدەچێت، نەخستەڕوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات و ڕێگە بە تەنها گەشتنی ٣٥ لەسەدی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە کردووە.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گرژییەکی نوێی دیپلۆماسی بەدوای خۆیدا هێنا، لە پەیوەندییەکی کۆنفڕانسی "جەژنی سوپاسگوزاری"دا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڤەنزوێلا ڕەنگە سەربازی زەمینی تێیدا بەشدار بن.
لە دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٧٤ کەس.